PM:04:19:05/09/2025
180 جار خوێندراوەتەوە
+
-
کروس دوپاتیکردەوە ریاڵ مەدرید و بەرشەلۆنە و دوو یانەیتر پاڵێوراون بۆ نازناوی چامپیۆنز لیگ.
تۆنی کروسی ئەستێرەی پێشووی هەلبژاردەی ئەڵمانیا و یانەی ریاڵ مەدرید رایگەیاند، بە دڵنیاییەوە بیری یاریی تۆپی پێ دەکات بەڵام ئەو بابەتە کۆتایی پێهاتووە و جارێکیتر ئەو وەرزشە ناکات.
کروس لە وەڵامی دیارییکردنی پاڵەوانی ئەم وەرزەی چامپیۆنز لیگ وتی، چوار یانە زۆر بەهێزن لەم وەرزەدا و پاڵێوراون ئەوانیش ریاڵ مەدرید و بەرشەلۆنە و پاریس سان جێرمان و لیڤەرپوڵن.
وتیشی، ریاڵ مەدرید نایابەنە خۆی نوێکردووەتەوە و چەند گۆڕانکاریەکی گەورەی کردووە، ئێستا ئەو یانەیە لە قۆناغێکی نوێدایە و لە ماوەی داهاتوودا زیاتر بەهێز دەبێت.
دوپاتیکردەوە کە هەردوو یانەی بایرن میونشن و ئینتەر بەهێزن بەڵام لەم وەرزەدا توانای کێبڕکێ کردنی زۆریان نابێت چونکە یانەکانی تر بەهێزترن و پێکهاتەی بەهێزتریان هەیە.
خ . ک