بەرشەلۆنە چارەنووسی دی یۆنگ و کریستنسن و گارسیا یەکلادەکاتەوە

PM:03:43:05/09/2025

192 جار خوێندراوەتەوە

+ -

بەرپرسانی بەرشەلۆنە دەیانەوێت گرێبەستی دی یۆنگ و گارسیا نوێبکەنەوە بەلام دەستبەرداری کریستنسن دەبن.

رۆژنامەی موندۆ دیپۆرتیڤۆ بڵاویکردەوە، یانەی بەرشەلۆنەی ئیسپانی لە دوای کۆتاییهاتنی بازاڕی گواستنەوەی یاریزانان بڕیاری یەکلاکردنەوەی داهاتووی چەند ئەستێرەیەکی داوە.

موندۆ دوپاتیکردەوە، کاری یەکەمی بەرپرسانی یانە کەتەلۆنیەکە نوێکردنەوەی گرێبەستی فرینکی دی یۆنگی ئەستێرەی هۆڵەندی یانەکەیانە تا چەندین وەرزی تر و دەیانەوێت لە نزیکترین کاتدا ئەو کارە ئەنجامبدەن.

ئاماژەی بەوەشداوە، دی یۆنگ یەکێکە لە پێگە سەرەکییەکانی یانە کەتەلۆنیەکە بەتایبەت لە پێکهاتەی هانسی فلیکی راهێنەر لەبەئەوە هەموو کارێک دەکەن لەپیناو مانەوەیدا.

دەشڵیت، داهاتووی ئەندرێس کریستنسنی بەرگریکاری دانیمارکی لە گوماندا ماوەتەوە بەهۆی ئەوەی کە کارگێڕی بەرشەلۆنە بەنیاز نین گرێبەستەکەی نوێبکەنەوە جونکە ئەو یاریزانە زۆربەی کاتەکان پێکانی هەیە.

رونیشیکردووەتەوە، سێیەم یاریزانیش کە داهاتووی یەکلادەکرێتەوە ئیتریک گارسیای بەرگریکارە و بە دڵنیاییەوە خواستێکی زۆر هەیە لەسەر نوێکردنەوەی گرێبەستەکەی لەسەر داوای هانسی فلیکی راهێنەر.
خ . ک