یانەیەکی ئیسپانیا ئێندریکی دەوێت

PM:02:28:05/09/2025

104 جار خوێندراوەتەوە

+ -

ڤالانسیا دەیەوێت لە مێرکاتۆی زستانە ئێندریک بگوازێتەوە و یاریزانەکەش پێویستی بە یاریکردنی زیاتر هەیە.

ئێندریک ماوەیەکی زۆرە بەهۆی پێکانەوە لە یاریگاکان دابڕاوە، لە ئێستاشدا گەرانەوەی بۆ پێکهاتەی یانەکەی قورس دەبێت بەوپێیەی ریاڵ مەدید چەندین بژاردەی هەیە لە هێڵی پێشەوە و بە زیادبوونی گۆنزالۆ گارسیا و ماستانتونۆ دەکرێت یاریزانەکە هەلی یاریکردنی بە تەواوی کەمبێتەوە.

ئەم بارودۆخەی لاوە بەڕازیلییەکە لە کاتێکدایە تەنها چەند مانگێک ماوە بۆ مۆندیالی داهاتوو، ئەو پاڵەوانێتییەی یاریزانەکە خەونی یاریکردنی تێدا هەیە، هەر ئەمەش ئەگەری هەیە وابکات ئێندریک ریزەکانی ریاڵ مەدرید بەجێبهێڵێت.

بەپێی بڵاوکراوەیەکی پێگەی دیفێنسا سێنتراڵ، یانەی ڤالانسیا دووبارە هەوڵەکانی بۆ گرێبەستکردن لەگەڵ هێرشبەرەکەی ریاڵ مەدرید دەستپێکردووەتەوە و دەیەوێت لە مێرکاتۆی زستانەدا گرێبەستی لەگەڵ واژۆ بکات.

ئەمە لە کاتێکدایە، پێشتر یانەکانی یۆڤانتۆس و خیتافی و ریاڵ سۆسیدادیش هەوڵیاندا بەشێوەیەکی خواستن لاوەکە بگوازنەوە بەڵام سەرکەوتوو نەبوون.

ئێنریکی 19 ساڵان، تا ئێستا 37 یاری بەدرێسی ریاڵ مەدریدەوە ئەنجامداوە و تێیدا خاوەنی حەوت گۆڵ و یەک ئەسیستە، گرێبەستەکەشی ساڵی 2030 کۆتایی پێدێت.