PM:02:00:05/09/2025
92 جار خوێندراوەتەوە
+
-
دی لا فۆنتێ
دوپاتیکردەوە لە تایمی دووەم ئاستیان باش نەبووە و یاری داهاتووشیان بەرامبەر
تورکیا قورسە.
پاش بردنەوەیان لە
بولگاریا، دی لا فۆنتێی راهێنەری هەڵبژاردەی ئیسپانیا رایگەیاند، لە تایمی یەکەم
ئاستێکی باشیان پێشکەش کردووە و بە نزیکەی یارییەکەیان یەکلایکردووەتەوە، بەڵام لە
تایمی دووەم کەتوونەتە ژێر کاریگەری ریتمی تیپی بەرامبەر، سەرەڕای ئەوەش گرنگترین
شت ئەوەیە هەموو یاریزانەکانی سەلامەتن و بەبێ پێکان یاریگایان بەجێهێشتە.
وتیشی: یەکێک لە
ئامانجەکانی ئێمە گەرانەوەی رۆدری و کارڤاخاڵ بوو، گەڕانەوەیان بێ هۆکار نەبوو
بەڵکو شایستە بوون، بەشێوەیەکی گشتی لە ئاستی تیپەکەم رازیم، چ ئەو یاریزانانەی
یارییان کرد، چ ئەو یاریزانانەی یارییان نەکرد.
جەختی لەسەر
ئەوەشکردەوە، دەکرا ئاستێکی باشتر پێشکەش بکەن و پێویستە رەخنە لە خۆیان بگرن،
چونکە لە تایمی دووەم ئاستیان وەک پێویست نەبووە.
سەبارەت بە یاری
داهاتوویان بەرامبەر تورکیا وتی: یاریی بەرامبەر
تورکیا قورستر و پڕ لە ئاستەنگ دەبێت، هەمیشە بەدوای پێشکەوتنی بەردەوامدا
دەگەڕێین و ئەوە ئامانجی ئێمەیە، یەکشەممەش هەمان شت دەبێت، ئەم مانگە ئاڵۆز و
قورسە، بەڵام دەبێت هەنگاوی ئاسایی خۆمان بنێین، پێداچوونەوە بە ئاستی خۆماندا زۆر گرنگە.