PM:12:36:05/09/2025
108 جار خوێندراوەتەوە
+
-
کومانی راهێنەری هۆڵەندا
دوپاتیکردەوە یەکسانبووەکەیان ئازاربەخش بووە و دەکرا بردنەوە بەدەستبهێنن.
پاش یەکسانبوونیان لەگەڵ
پۆڵەندا، کومانی راهێنەری هەڵبژاردەی هۆڵەندا رایگەیاند، ئەوە یاسای تۆپی پێیە
ئەگەر گۆڵێکت هەبوو بەڵام نەتوانی گۆڵی دووەم تۆماربکەیت ئەگەری زۆرە گۆڵی یەکسانت
بەرامبەر بکرێت ئەگەر ئاستێکی باشیش پێشکەش بکەیت، ئەو گۆڵەی لە دوا خولەکەکان
لەسەریان تۆمارکراوە زۆر بە ئازار بووە.
باسی لەوەشکرد،
دەیانتوانی هەنگاوێکی گەورە بنێن بەرەو جامی جیهانی چونکە کۆنترۆڵی تۆپیان کردبوو،
وە بە تەواوی باڵادەست بوون، ئاسایە لە دۆخێکی ئاوادا بۆ یەکسانبوون دڵگران بن.
جەختی لەسەر
ئەوەشکردەوە، هەلی گۆڵیان درووست کردووە و دەکرا یارییەکە بە دوو گۆڵی بێوەڵام
ببەنەوە یان هەر هیچ نەبێت بە تاکە گۆڵێک بردنەوە بەدەستبهێنن بەڵام سەرکەوتوو
نەبوونە تێیدا.