PM:03:24:23/04/2024
80 جار خوێندراوەتەوە
+
-
لە جامی مەدرید دۆمینیک سیم بە بردنەوە لە میگێل گەیشتە قۆناغی یەکەم و
شوارزمانیش ماڵئاواییکرد.
لە یارییەکانی قۆناغی پاڵاوتنی جامی مەدرید بۆ تێنسی سەرزەوی، دۆمینیک سیمی
نەمساوی بەرامبەر میگێل ئەلڤێسی بەرازیلی یاریکرد.
لە کۆمەڵەی یەکەمدا سیم باشتر بینرا و بە ئەنجامی شەش بە دوو گێم لە سوودی
خۆی کۆتایی پێهێنا بەڵام بە بردنەوەی کۆمەڵەی دووەم بە ئەنجامی شەش بە سێ گێم
ئەلڤێس ئەنجامەکەی یەکسانکردەوە.
لە کۆمەڵەی سێیەم و یەکلاکەرەوەدام هەردوو یاریزانەکە کێبڕکێیەکی بەهێزی
یەکتریان کرد و لە کۆتاییدا بە ئەنجامی حەوت بە پینج گێم لە سوودی سیم کۆتاییهات،
سەرەنجام دوای دوو کاتژمێر و 20 خولەک یاریەکەی بە ئەنجامی دوو کۆمەڵە بەرامبەر
کۆمەڵەیەک بردەوە.
لە هەمان قۆناغ، دێگۆ شوازرمانی ئەرجەنتینی رووبەڕووی رامۆس فینالۆسی
ئیسپانی بووەوە و لە ئەنجامێکی چاوەڕوان نەکراودا بە ئەنجامی کۆمەڵەیەک بەرامبەر
دوو کۆمەڵە یاریەکەی پێدۆڕاند.
بەو ئەنجامانە، هەریەکە لە دۆمینیک سیم وفینالۆس سەرکەوتنیان بۆ قۆناغی
یەکەمی پاڵەوانێتییەکە مسۆگەر کرد، شوارزمان و ئەلڤێس ماڵئاواییانکرد.
خ . ک