خولی ئەستێرەکانی عێراق... هەولێر شکستی هێنا بەرامبەر مینا

PM:08:23:05/05/2024

108 جار خوێندراوەتەوە

+ -

لە خولی ئەستێرەکانی عێراق هەولێر بە گۆڵێک بەرامبەر بە دوو گۆڵ شکستی هێنا بەرامبەر مینا و دهۆک و حدوودیش یەکسان بوون.

لە یارییەکانی هەفتەی 26ی خولی ئەستێرەکانی عێراق، هەولێر لە یاریگای خۆیدا میوانداری مینای کرد.

لە تایمی یەکەم لە سەرەتاکانی یارییەکە هیچ گۆڵێک نەبینرا بەڵام لە کۆتاییەکاندا یارییەکە بە هێزتربوو، لە خولەکی 44 موجتەبا عەلی گۆڵی یەکەمی هەولێری بە هەڵە لە خۆیان تۆمارکرد، بەڵام پێش کۆتایی هاتنی تایمەکە و لە خولەکی چواری کاتی زیادکراو کەڕار جەعفەر ئەنجامەکەی بۆ مینا یەکسانکردەوە.

لە تایمی دووەم، هەر لەگەڵ دەستپێکی یارییەکە محەمەد جەبار شۆکان گۆڵی دووەمی مینای تۆمارکرد و یانەکەی پێشخست بەڵام پاش ئەوە سەرەڕای هەوڵەکانی هەولێر هیچ گۆڵێکی تر نەبینرا و یارییەکە بە دوو گۆڵ بەرامبەر گۆڵێک لە بەرژەوەندی مینا کۆتایی پێهات.

بەم ئەنجامەش هەولێر خاڵەکانی لە پلەی 16یەمی ریزبەندی بە 23 خاڵ مایەوە، میناش خاوەنی 27 خاڵە لە پلەی 13یەم.

لە یارییەکی تریشدا یانەی دهۆک لە یاریگای خۆیدا بەبێ گۆڵ لەگەڵ حدوود یەکسان بوو، وە خاڵەکانی بوون بە 39 خاڵ لە پلەی شەشەم.