لیڤەرپوڵ گواستنەوەی کوبۆی کردووەتە ئامانج

PM:06:38:05/05/2024

124 جار خوێندراوەتەوە

+ -

کارگێڕی لیڤەرپوڵ گواستنەوەی کوبۆیان کردووەتە ئامانج لە ئەگەری رۆیشتنی محەمەد سەڵاح.

راپۆرتە رۆژنامەنوسیەکان بڵاویانکردەوە، یانەی لیڤەرپوڵی ئینگلیزی هەرچەندە تا ئێستا بە فەرمی شوێنگرەوەی یۆرگن کلۆپی راهێنەریان یەکلانەکردووەتەوە بەڵام هەوڵەکانیان بۆ بەهێزکردنی پێکهاتەکەیان دەستپێکردووە.

پیگەی لیڤەرپوڵ ئیکۆ لە هەواڵێکی نوێدا ئاشکرایکردووە، لە ئێستادا بەرپرسانی یانەی لیڤەرپوڵی ئینگلیزی هەوڵەکانیان چڕ کردووەتەوە لە پێناو رازیکردنی تاکێفوسا کوبۆ کە پەیوەندی بە یانەکەیانەوە بکات.

پێگەکە دوپاتیکردەوە، ئامانجی یانە ئینگلیزیەکە ئەوەیە کە هێرشبەرە ژاپۆنیەکە بگوازنەوە و بیکەنە شوێنگرەوەی محەمەد سەڵاحی ئەستێرەی میسری یانەکەیان لە کاتی رۆیشتنیدا.

رونیشیکردووەتەوە، کوبۆ بەهۆی ئەوەی لەم وەرزەدا ئاستێکی نایابی پێشکەش کردووە لەگەڵ یانەی ریاڵ سۆسیداد بووەتە ئامانجی چەندین یانەی گەورەی ئەوروپا بەتایبەت یانەکانی پریمەر لیگ.

ئەو یاریزانە لەم وەرزەدا بەشداری 38 یاری یانەکەی کردووە لەسەرجەم خولەکاندا، حەوت گۆڵی تۆمارکردووە و چوار ئەسیستی هەیە.

خ . ک