تین هاگ: پێویستە سەرنجمان لەسەر یارییەکانی داهاتوو بێت

PM:07:43:05/05/2024

80 جار خوێندراوەتەوە

+ -

تین هاگ رایگەیاند پێویستە سەرنجیان لەسەر یاریە ماوەکانیان بێت و گرنگیش بە یاری کۆتایی جام بدەن.

ئیریک تین هاگی راهێنەری مانچستەر یونایتد پێش یاریەکەیان بەرامبەر کریستال پالاس رایگەیاند، وەرزێکی نایابیان بەڕێکردووە هەرچەندە سەرەتایەکی سەختیان هەبووە.

تین هاگ وتی: زەحمەتە باس لە 10 ساڵی رابردووی مان یونایتد بکرێت و پێویستە یانەکە یاریزانی گەورە بگوازێتەوە چونکە مان یونایتد چاوەڕوانی زیاتری لێدەکرێت.

وتیشی: راسمۆس هۆیلاند توانای ئەوەی هەیە لە وەرزێکدا 30 گۆڵ یان زیاتر تۆمار بکات بەڵام پێویستی بە کاتی زیاترە، بە دڵنیاییەوە هەوڵماندا گرێبەست لەگەڵ هاری کەین ئیمزا بکەین بەڵام سەرکەوتوو نەبوین.

ئاماژەی بەوەشدا، یاریەکەیان ئاسان نییە بەرامبەر کریستال پالاس چونکە ئەو یانەیە شێوازێکی نایابی یاری کردنیان هەیە، گومان هەیە برونۆ فێرناندیز بتوانێت بەشداری بکات، جگە لەوەش کاتی گەڕانەوەی راشفۆرد نازانن.

دەشڵێت، لە یەکەم رۆژەوە تا ئێستا هەستی بەوە کردووە کە لەلایەن بەرپرسانی یانەکەوە پشتگیری دەکرێت، یاریزانەکانیشم لە توانایاندایە کاری گەورەتر ئەنجامبدەن، دەبێت لە یارییەکانی داهاتوودا بردنەوە بەدەستبهێنین و بیر لە یاری کۆتایی جامی یەکێتی ئینگلتەراش بکەینەوە.

خ . ک