خولی عێراق.. دهۆک دوو خاڵی گرنگی لەدەستدا بەرامبەر کەرخ

PM:07:35:15/04/2024

196 جار خوێندراوەتەوە

+ -

لە خولی عێراق دهۆک دوو خاڵی گرنگی لەدەستدا دوای یەکسانبوونی لەگەڵ کەرخ بە بێ گۆڵ.

لە یارییەکانی هەفتەی 22ی خولی ئەستێرەکانی عێراق، یانەی دهۆک لە یاریگای خۆیدا و بە بێ ئامادەبوونی هاندەران میوانداری یانەی کەرخی کرد.

لە تایمی یەکەمدا، هەردوو یانە ئاستێکی مامناوەندیان پیشکەشکرد و نەیانتوانی گۆڵ تۆمار بکەن.

لە تایمی دووەمدا، یاریزانانی دهۆک کە خاوەن یاریگان هێرشەکانیان چڕ کردەوە بەڵام سەرکەوتوو نەبوون لە هەژاندنی گۆڵی بەرامبەر، سەرەنجام یاریەکە بە یەکسانی و بە بێ گۆڵ کۆتاییهات.

لە هەمان هەفتە، یانەی نەفت رووبەڕووی نەفتی وەسەت بووەوە و بە گۆڵێکی بێبەرامبەر بردنەوەی بەسەردا بەدەستهێنا.

دهۆک بەکۆکردنەوەی 34 خاڵ لە پلەی پێنجەمی ریزبەندیدا دەبینرێت، کەرخ 23 خاڵی هەیە و لە پلەی 15دایە.

خ . ک