خولی عێراق.. هەولێر و نەفتی وەسەت یەکسانبوون

PM:11:54:01/04/2024

176 جار خوێندراوەتەوە

+ -

لە خولی عێراق هەولێر و نەفتی وەسەت بە گۆڵێک یەکسانبوون و شورتەش چووە پێشەنگی ریزبەندی.
لە هەفتەی 20ی خولی ئەستێرەکانی عێراق، یانەی هەولێر لە دەرەوەی یاریگای خۆی بووە میوانی یانەی نەفتی وەسەت.
لە تایمی یەکەمدا، یاریزانانی هەردوو یانە ئاستێکی مامناوەندیان پێشکەشکرد و نەیانتوانی گۆڵ تۆمار بکەن.
لە تایمی دووەمدا و لە خولەکی 88 ئەمجەد رازی بە لێدانی سزا گۆڵێکی بۆ هەولێر تۆمارکرد بەڵام لە خولەکی پێنجی زیادکراو عەبدولحسێن ئەنجامەکەی بۆ نەفتی وەسەت یەکسانکردەوە و سەرەنجام یاریەکە بە گۆڵێک بۆ هەردوولا کۆتاییهات.
لە یارییەکانی تریشدا، یانەی شورتە بە دوو گۆڵی بێبەرامبەر بردنەوەی بەسەر حدود بەدەستهێنا، کارەباش بە نەفت دۆڕا.
خ . ک