ئەلێگری ئامانجی خۆیانی بۆ ئەم وەرزە دیاریکرد

PM:11:21:09/03/2024

164 جار خوێندراوەتەوە

+ -

ئەلێگری نەیشاردەوە، دەجەنگن لە پێنا و جامی ئیتاڵیا و گەیشتن بە چامپیۆنز لیگ هەروەها دەبێت بەرامبەر ئەتالانتا بردنەوە بەدەست بهێنن.

لە هەفتەی 28ی خولی ئیتاڵیا، یانەی یۆڤانتۆس و ئەتالانتا بەیەکدەگەن، ماسیمیلیانۆ ئەلێگری راهێنەری خانمە پیرەکەش دەربارەی یارییەکە وتی: دەبێت بەرامبەر ئەتالانتا بردنەوە بەدەست بهێنین چونکە ڕکابەرێکی ڕاستەوخۆیە و پێویستە بۆ ئەوەی سەرکەوین بۆ چامپیۆنزلیگ، هەرچەندە ئەو یارییە یەکلایکەرەوەی ئەم وەرزە نییە بەڵام بەدەستهێنانی خاڵ لەم کاتەدا زۆر گرنگە.

ئاماژەی بەوەشدا، نیگەران نییە بەڵام نائومێد بوون لەو خاڵانەی لەدەستیاندا، ئامانجیان ئەوە بوو کە لە باشترین بارودۆخدا بگەنە مانگی ئازار، بەڵام دەجەنگن بۆ بردنەوەی جامی ئیتاڵیا و سەرکەوتن بۆ چامپیۆنزلیگ.

ئەوەشی ئاشکراکرد، ماکێنی گەڕاوەتەوە بۆ مەشق و ڕاهێنانەکان لەگەڵ تیپەکەدا، ئامادەیە و بە شێوەیەکی سەرەکی بەشداری دەکات، هەروەها مۆیس کینیش گەڕاوەتەوە و لە ڕووی هێرشبردنەوە لە دۆخێکی باشدان.

ئەلێگری دوپاتیشیکردەوە، تیپێک ناتوانێت هەمیشە بەردەوام بێت لە سەرکەوتن، یۆڤانتۆس بۆ ماوەی نۆ ساڵ لەسەریەک ئەو کارەی کرد، ئێستا ڕێگایەکی جیاواز دەستپێدەکەین و بۆ چەند ساڵی داهاتوو تیپێکی ئامادە و گرنگمان دەبێت.

جەختیشی کردەوە، کینان یەڵدز و مۆیس کین دوو یاریزانی گەنج و بەسوودن بۆ پێکهاتە و یانەکەی.