سەردێڕ:

لێدوانی نوێی وەزیری دارایی عێراق لەسەر نرخی دۆلار

PM:03:49:06/08/2021

32656 جار خوێندراوەتەوە

وەزیری دارایی عێراق رایگەیاند، بارودۆخی ئابوری عێراق لە ئەمساڵدا بەرەو پێشچونێکی گەورەی بەخۆوە بینیوە، ئەمەش بەهۆی بەرزبونەوەی نرخی نەوت و گۆڕانکاریی لە بەهای دۆلار بەرامبەر بە دیناری عێراقی.


عەلی عەلاوی وەزیری دارایی عێراق راشیگەیاند، لە ئێستادا عێراق گفتوگۆی لەگەڵ سندوقی نەخینەیی نێودەوڵەتی دەستپێکردووە سەبارەت بە پێدانی قەرز، کە لە نێوان سێ بۆ چوار ملیار دۆلارە.

ئاماژەی بەوەشکردووە، "ئومیدەوارین لە کۆتایی ئەمساڵدا لەگەڵ سندوقی نەختینەیی نێودەوڵەتی بگەینە رێککەوتن"، دەشڵێت، ئەم قەرزە لە چوارچێوە و لە ژێر رۆشنای نەختینەییە و پشتگیری لە چاکسازییە داراییەکانی عێراق دەکات.

ئەوەش لەکاتێکدایە، لە کۆتاییەکانی ساڵی رابردوو عێراق بڕیاریدا نرخی دۆلار لە نزیکی ١٢٠ هەزار دینارەوە بۆ نزیکی ١٤٥ هەزار دینار بەرزبکاتەوە تا کورتهێنانی بودجە پڕبکاتەوە و لە چەند رۆژی رابردوودا، مازن فەیلی ئەندامی پەرلەمانی عێراق رایگەیاند، پێویستە وەزارەتی دارایی نرخی دۆلار بگەڕێنێتەوە بۆ پێش بەرزبوونەوەی و بیانوەکانی حکومەت لە ئێستادا باوەڕپێکەر نین و تاوتوێ نەکراون.













گەلەری