سەردێڕ:

لە سنوری قەزای ماوەت سێ گەنج خنکان

PM:10:04:21/03/2022

17152 جار خوێندراوەتەوە

بەگوێرەی زانیارییەکان، ئەمشەو سێ گەنج لە سنوری قەزای ماوەت کەوتونەتە ئاوی چەمی خەمەڵوکە لە ناوچەی شارباژێر و بەوهۆیەشەوە خنکاون و تائێستا تەرمەکانیان نەدۆزراوەتەوە.


كامەران حەسەن قایمقامی قەزای ماوەت بە ئێن ئاڕ تی رایگەیاند، ‎ئێوارەی ئەمڕۆ لە گوندی بەر سماق لە سنوری قەزای ماوەت سێ هاوڵاتی خنكاون کە دوونیان بران و ئەوەی دیکەش زاوایانە و تەمەنیان لەنێوان ٢٥ بۆ ٣٠ ساڵ دایە.

قایمقامی قەزای ماوەت ئاماژەی بەوەشکردووە، تەرمی گەنجەکان تائێستا نەدۆزراوەتەوە و بەهۆی سەختی شوێنەکەوە سبەی تیمەکانی غەواس دەستدەکەن بە گەڕان.

شایەتحاڵێکیش باسی لەوەکرد سێ گەنجەکە خەڵکی ناوچەی شارباژێر بوون خزمی یەکتربوون و بەمەبەستی گەشتیاری چوونەتە نزیک چەمەکە و پاش ئەوەی یەکێکیان کەوتووەتە ناو ئاوەکەوە دووانەکەی تر بەمەبەستی رزگارکردنی چوونەتە ناو ئاوەکەوە و هەرسێکیان خنکاون.

شایەتحاڵەکە ئاماژەی بەوەشکرد، تا ئێستا گەڕان بەدوای تەرمەکاندا بەردەوامی هەیە، بەڵام تەرمی هیچ کام لە گەنجەکان نەدۆزراونەتەوە.

زوهرە عەلی، سلێمانی

ل.ل














گەلەری