سەردێڕ:

تەقە لە پۆلیسی هاتوچۆی هەولێر کرا و کارمەندێک بریندارە

PM:12:47:01/08/2021

9860 جار خوێندراوەتەوە

بەگوێرەی راگەیەندراوی بەڕێوبەرایەتی پۆلیسی هاتوچۆی هەولێر، لەکاتی هەوڵدان بۆ دەستگیرکردنی تۆمەتبارێک کە ماتۆڕسکیلی لەبەردەم بەڕێوبەرایەتییەکەیان دزیوە، تۆمەتبارەکە تەقە دەکات و کارمەندێکی هاتوچۆ بریندارە.


بەڕێوەبەرایەتیی هاتووچۆی هەولێر رایگەیاند، دوای بەدواداچوون بۆ دوبارە بوونەوەی دیاردەی دزینی ماتۆڕسکیلی هاوڵاتییان، تۆمەتبارێک دەستگیرکراوە، لەکاتی هەوڵی دەستگیرکردنیدا؛ تەقەی لە پۆلیسی هاتووچۆ کردووە وکارمەندێکی بەڕێوبەرایەتی پۆلیسی هاتوچۆی هەولێری بریندار کردووە.


لەراگەیەندراوێکدا، فازل حاجی وتەبێژی پۆلیسی هەولێر باسی لەوەکردووە، کاتژمێر نزیک ١١ی پیشنیوەڕۆی ئەمڕۆ پاش ئەوەی تومەتبارەکە دەستنیشان کراوە و هەوڵی دەستگیرکردنی دراوە، بەڵام تومەتبارەکە ڕووبەڕووی کارمەندەکان بووەتەوە و بەدەمانچە تەقەی لە بەڕێوبەرایەتییەکە کردووە و بەوهۆیەشەوە کارمەندێکی هاتوچۆ برینداربووە.

 

وتەبێژی هاتوچۆی هەولێر ئاماژەی بەوەشکردووە، پێش ئەوەی تۆمەتبارەکە هەڵبێت، توانراوە لەلایەن ئاسایشی هەولێرەوە تۆمەتبارەکە دەستگیربکرێت و لە ئێستادا لەژێر لێکۆڵینەوە دایە.

 













گەلەری