پۆلیسی دهۆک رایگەیاند، ئێوارەی ئەمڕۆ لە پارێزگای دهۆک کەسێک برا ٢٣ ساڵەکەی خۆی کوشتووە و هەڵهاتووە.
لە راگەیاندراوێکدا پۆلیسی پارێزگای دهۆک بڵاویکردەوە، ئێوارەی ئەمڕۆ پۆلیسی نەهێشتنی تاوان ئاگادارکراونەتەوە لە بوونی رووداوێکی کوشتن.
ئەوەش هاتووە،
پاش گەڕان و لێکۆڵینەوە، تەرمی گەنجێکی ٢٣ ساڵ لە گوندی بابوخکێی سەر بە پارێزگاکە
دۆزرایەوە.
ئەوەش خراوەتەڕوو،
کە ئەو کەسەی کوژراوە ناوی (د، ئـ) بووە و دوای دەستکەوتنی زانیاری ئەوە زانراوە
کە کەسی بکوژ برای کەسەکەیە و تاوەکو ئێستا دەستگیرنەکراوە.
باس لەوەشکراوە،
ئەو کەسەشی کوژراوە لە کوردستان ناژی و دانیشتووی دەرەوەی وڵات بووە.
هـ.ئـ

