PM:11:52:20/01/2022
7776 جار خوێندراوەتەوە
ژماره‌یه‌ك چەکدارى کە گوماندەکرێت داعش بن ئۆتۆمبێلێكی بۆمبڕێژكراویان له‌به‌رده‌م یه‌كێك له‌زیندانه‌كانی حه‌سه‌كه تەقاندەوە و روبه‌ڕوی ئاسایشی پاسه‌وانی زیندانه‌كەش بوونه‌وه و بەو هۆیەوە بەشێک لە زیندانییە داعشەکانی زیندانەکە هەڵاتن.
پەیامنێرى ئێن ئاڕ تى لە رۆژئاواى کوردستان رایگەیاند، ئه‌مشه‌و چەند چەکدارێک هێرشیان کردووەتە سەر زیندانی غۆرین له حه‌سه‌كه، بەمەبەستى شکاندنى دەرگاى زیندانییەکە و ئازادکردنى زیندانییەکان کە زۆربەیان چەکدارى داعشن.
راشیگەیاند، ئۆتۆمبێلێكی
بۆمبڕێژكراویان لە نزیک زیندانەکە ته‌قاندووه‌ته‌وه و تانكه‌رێكی سوتهمهنیشیان
تەقاندووەتەوە و لەنێوان پاسەوانانى زیندانییەکە و ئەو چەکدارانەدا روبەروبوونەوە
دروستبووە و بەو هۆیەوە ژماره‌یه‌ك له هێزه‌كانی ئاسایش و هێزەکانی هه‌سه‌ده برینداربوون
و به‌شێك له زیندانییه‌كانیش هه‌ڵاتون.
پەیامنێرى ئێن
ئاڕ تى وتیشی، فڕۆكه جه‌نگییه‌كانی ئه‌مریكا، ده‌وروبه‌ری زیندانی گۆرینیان بۆردومانكردووه.
کاوە ئەدهەم، حەسەکە