کەمێک بەر لە ئێستا بومەلەرزەیەکی بەهێز قەزای چەمچەماڵ و شاری سلێمانی و دەوروبەری هەژاند و لە بەشێکی ناوچەکانی دیکەش هەستی پێکراوە و لە هەندێک ناوچە زیانی لێکەوتووەتەوە.
بەگوێرەی سەنتەری بوومەلەرزەزانی زانکۆی تاران، بومەلەرزەکە لە قوڵی١٠ کیلۆمەتری زەوییەوە بووە و گوڕەکەشی ٤.٥ پلەی رێختەر بووە و سەنتەری بومەلەرزەکە قەزای چەمچەماڵ بووە.
لەو بارەیەشەوە ئاسۆ کەمال بەڕێوەبەری کەشناسی
سلێمانی بە ئێن ئاڕ تی راگەیاند، بومەلەرزەکان لەدوای یەک بوون و سنوری شاری سلێمانی
و قەزای چەمچەماڵی هەژاندووە.
ئەوەشی خستەڕوو، بەھێزترینیان ٤.٣ پلەی رێختەر بووە لە نزیک ناحیەی تەکیە و لە کاتژمێر ٩ و ٢٩ خولەکی ئەمشەودا روویداوە.
هاوکات، بومەلەرزەکە لە هەندێک ناوچە بەتایبەت لەناحیەی شۆڕشی سەر بە قەزای چەمچەماڵ زیانی ماددی بە دیوار و خانووی چەند هاوڵاتییەک گەیاندووە.
بومەلەرزە؛ رووداوێکی سروشتییە، بەھۆی جوڵانی پلێتەکانی ژێر زەوییەوە دروستدەبێت و لەسەر ئاستی جیھان چەند چرکەیەک جارێک بومەلەرزە روودەدات، بەڵام ژمارەیەکی زۆر کەمیان ئەوەندە بەھێزن کە ھەستیان پێبکرێت.
گۆران لوقمان، سلێمانی
هـ.ئـ



