سەردێڕ:

لە رووداوێکی سەختی هاتووچۆدا کەسێک گیانی لەدەستدا

PM:02:14:14/04/2025

1932 جار خوێندراوەتەوە

هاتووچۆی کۆیە رایگەیاند، لە رێگای نێوان کۆیە - تەق تەق رووداوێکی هاتووچۆ بووە هۆی گیان لەدەستدانی شۆفێرێک و چەند کەسێکی تریش بریندار بوون.


ئەمڕۆ دووشەممە ١٤ی نیسانی ٢٠٢٥، بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆی كۆیە بڵاویکردەوە، لە رێگای نێوان کۆیە - تەق تەق نزیک لۆفەی کونە گورگ، رووداوێکی پێکدادان روویدا لە نێوان دوو ئۆتۆمبێلدا.

ئەوەشی خستەڕوو، بە هۆی رووداوەکەوە شۆفێرێك گیانی لەدەستدا و شوفێرو سەرنشینی ئۆتۆمبێلەکەی دیكەش بریندار بوون.













گەلەری