PM:01:28:14/04/2025
1552 جار خوێندراوەتەوە
دەستەی وەبەرهێنانی نیشتیمانی عێراق هەماهەنگی لەگەڵ دەسەڵاتە پەیوەندیدارەکان دەکات بۆ دامەزراندنی شارێکی ئابووری تایبەتمەند بە خزمەتگوزارییەکانی وزە. وتەبێژی دەستەكە دەڵێت، "ئامانجمان دامەزراندنی شارە ئابوورییەکانە لە هەمو کەرتەکاندا، لەوانە وزە، پەیوەندییەکان، کارەبا و تەندروستی".
ئەمڕۆ دووشەممە ١٤ـی نیسانی ٢٠٢٥، حەنان جاسم، وتەبێژی دەستەی وەبەرهێنانی نیشتیمانی ئەمڕۆ دوشەممە بە ڕۆژنامەی الصباح-ی ڕاگەیاند، دەستەكە گرێبەستێکی لەگەڵ کۆمپانیایەکی ئەمریکی واژۆ کردوە بۆ ئامادەکردنی دەرفەتی وەبەرهێنان لە دروستكردنی شاری ئابوری ئەلتەیب لە پارێزگای میسان.
ئاماژەی بەوەشكرد، شارەکە تایبەتمەند دەبێت بە
کەرتەکانی نەوت و گاز و وزە و بەپێی ئەو پێشنیازە جێبەجێ دەکرێت کە دەسەڵاتەکە
پەسەندی کردووە.
وتەبێژی دەستەی وەبەرهێنانی نیشتیمانیعێراق
باسی لەوەشكرد، ئامانجی دەستەكە بریتییە لە دامەزراندنی شارە ئابوورییەکان لە هەموو
کەرتەکاندا، لەوانە وزە، پەیوەندییەکان، کارەبا و تەندروستی.