PM:12:08:14/04/2025
856 جار خوێندراوەتەوە
سەرۆکی یەکێتیی رایگەیاند، "دروود بۆ رۆحی گشت شەهیدان و ئەنفالکراوانی کوردستان و سڵاو لە کەسوکارە سەربەرزەکانیان و بە دڵێکی پڕ خەمەوە یادی ٣٧ ساڵەی کارەساتی ئەنفال دەکەینەوە".
ئەمڕۆ دووشەممە ١٤ـی نیسانـی ٢٠٢٥، بافڵ تاڵەبانی، سەرۆکی یەکێتیی ئاماژەی بەوەشکرد، "کە داوا لە حکومەتی هەرێمی کوردستان و حکومەتی فیدراڵی دەکەین ئەرکی خۆیان بەرامبەر کەسوکاری سەربەرزی ئەنفالکراوان جێبەجێبکەن و لە هەموو رووەکانەوە قەرەبوویان بکەنەوە".
هاوکات وتیشی، "لەم یادە بە ئازارەدا جەخت لە یەکڕیزیی و پێکەوەیی
هەموو لایەنەکان دەکەینەوە تاوەکو رووبەڕووی ئاڵنگارییەکان ببینەوە و بگەینە
ئامانجەکانمان کە سەرەکیترینیان خزمەتکردنی هاوڵاتییانی خۆشەویستی کوردستانە".