سەردێڕ:

هەولێر؛ چەند کەسێک بە تۆمەتی تەقەکردن و ماددەی هۆشبەر دەستگیرکران

PM:07:03:13/04/2025

1432 جار خوێندراوەتەوە

پۆلیسی هەولێر چەند كەسێکی بە تۆمەتی تەقەكردن و هەڵگرتنی چەكی بێ مۆڵەت و هەڕەشەكردن و بەكارهێنانی ماددەی هۆشبەر دەستگیر كرد.


ئەمڕۆ یەكشەممە ١٣ـی نیسانی ٢٠٢٥، بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی پارێزگای هەولێر راگەیاند، لە چەند هەڵمەتێکی جیاوازدا چەند تۆمەتبارێکی بە تۆمەتی ئەنجامدانی تاوانی جیاواز دەستگیر کرد، وەک تەقەکردن، هەڵگرتنی چەکی بێ مۆڵەت، هەڕەشەکردن، بەکارهێنانی ماددەی هۆشبەر و چەندین تاوانی دیکە، کە تۆمەتباری یەکەم بە هاوکاری و هەماهەنگیی لەگەڵ بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی سۆران دەستگیر کرا.

پۆلیسی هەولێر جەختی لەوەش كردەوە، بەردەوامن لە هەڵمەتی دەستگیرکردنی تۆمەتباران و دەستبەسەرداگرتنی چەکی بێ مۆڵەت و نایاسایی.

ئەوەشی خستەڕوو، كە هەر کەسێک یاساشکێنی بکات و تاوان ئەنجام بدات، لێپێچینەوەی یاسایی لەگەڵدا دەکرێت و بەپێی یاسای سزادان دەستگیر دەکرێت و رادەستی دادگا دەکرێت.














گەلەری