حکومەتی عێراق لەگەڵ ژووری بازرگانی ئەمریکا دوو یاداشتی لێكتێگەیشتنیان لەسەر بەرهەمهێنانى کارەبا واژۆ کرد.
ئەمڕۆ چوارشەممە ٩ـی نیسانی ٢٠٢٥، محەمەد شیاع سودانی، سەرۆك وەزیرانی عیراق سەرپەرشتی رێوڕەسمی واژۆكردنی دوو یاداشتی لێكتێگەیشتنی كرد لە بەغدا، لە بواری كارەبا و یاداشتێكی لێكتێگەیشتنی نێوان ژوورە بازرگانییەكانی عیراق و ئەمریكا.
هاوکات لە کۆبووەنەوەکەدا واژۆ کرا لەسەر دوو یاداشتی لێکتێگەیشتن، یاداشتی
یەكەم لەگەڵ كۆمپانیای (GE VERNOVA) واژۆكرا لەبواری وێستگەی بەرهەمهێنانی وزەی غازی بە توانای ٢٤ هەزار مێگاوات.
هەروەها یاداشتی دووەم لەنێوان وەزارەتی كارەبای عیراق و گروپی (UGTRenewable) بوو بۆ دامەزراندنی پرۆژەیەكی تەواوكاری وزەی خۆر بە توانای سێ هەزار
مێگاوات و نوێكردنەوەی تۆڕەكانی گواستنەوەی كارەبا.
یاداشتی سێیەمیش لەنێوان یەكێتی ژوورە بازرگانییەكانی عیراق و ژووری
بازرگانی ئەمریكا بوو لەچوارچێوەی پتەوكردن و بەهێزكردنی هاوكاریی دووقۆڵی لەبواری
ئابووریدا.