PM:08:24:07/04/2025
1028 جار خوێندراوەتەوە
دەستەی دەروازە سنوورییەکانی عێراق رایگەیاند، لە ماوەی سێ مانگی ئەمساڵدا ٦٠٠ ملیار دینار داهاتیان بەدەستهێناوە.
ئەمڕۆ دووشەممە ٧ـی نیسانـی ٢٠٢٥، دەستەی دەروازە سنوورییەکانی عێراق رایگەیاند، داهاتی بەدەست هاتوو لە ماوەی مانگی ئازاری ئەمساڵدا ٢١٤ ملیار دینار بووە، بە بەراورد بە ٢٠ـی ئازارـی ساڵی رابردوو کە ١٤٧ ملیار دینار بووە لەم ساڵدا ٦٧ ملیار دینار زیادی کردووە لە مانگی ئازاردا.
ئاماژەی بەوەشکرد، کۆی گشتی داهاتەکانی مانگەکانی کانونی
دووەم، شوبات و ئازاری ئەمساڵ ٦٠٠ ملیار دینار بووە، لە کاتێکدا لە هەمان ماوەی ساڵی
رابردوودا ٤٧١ ملیار دینار بووە، کە ١٢٩ ملیار دینار زیادیکردووە.
وتیشی، ئەم زیادکردنە لەسەر بنەمای رێنماییەکانی سەرۆک وەزیران
دێت، کە پێویستی بە زۆرترین داهاتی نانەوتی هەیە، لە ئەنجامی هەماهەنگی و یەکخستنی
نێوان دەسەڵاتی بەندەرە سنوورییەکان و دەسەڵاتی گشتی گومرگی.