AM:11:17:07/04/2025
1164 جار خوێندراوەتەوە
وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران رایگەیاند، پێشنیاری ئێران بۆ دەستپێکردنی دانوستانی ناڕاستەوخۆ، پێشنیارێکی بەرپرسیارانەو ژیرانە بوو لەرووی سیاسییەوە.
ئەمڕۆ دووشەممە ٧ـی نیسانی ٢٠٢٥، ئیسماعیل بەقایی، وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران ئاماژەی بەوەکرد، پێشنیاری ئێران بۆ دانوستانی ناڕاستەوخۆ لەبارەی بەرنامەی ئەتۆمییەوە، بە لەبەرچاوگرتنی مێژووی پرسەکە و رەوتەکانی پەیوەست بە دۆسیەی ئەتۆمی لە ماوەی دەیەی رابردوودا پێشکەشکراوە.
ئەوەشی خستەڕوو، لە هەلومەرجی ئێستادا، ویستی ئێران ئەوەیە کە سەرنجی لەسەر ئەو
پێشنیارە بێت کە پێشکەش کراوە و سەبارەت بە پێشهاتەکانی داهاتووش، بڕیارەکان بەپێی
هەلومەرجەکان و لە کاتی گونجاودا دەدرێن.
باسی لەوەش کرد، نامەی وەڵامدانەوەی ئێران بۆ ئەمریکا نێردراوە، چاوەڕێی بڕیاری
ئەمریکان لەوبارەوە و لە ئەگەری
دانوستانی ناڕاستەوخۆشدا، وڵاتی عومان یەکێکە لە کاندیدە سەرەکییەکان.