سەردێڕ:

زیاتر لە ٥٠ وڵات پەیوەندییان بە کۆشکی سپییەوە کردووە بۆ دەستپێکردنی گفتوگۆی بازرگانی

PM:06:07:06/04/2025

1464 جار خوێندراوەتەوە

راوێژکاری باڵای ئابووری سەرۆکی ئەمریکا دەڵێت، زیاتر لە ٥٠ وڵات پەیوەندییان بە کۆشکی سپییەوە کردووە بۆ دەستپێکردنی گفتوگۆی بازرگانی.


ئەمڕۆ یەکشەممە ٦ـی نیسانـی ٢٠٢٥، ، راوێژکاری باڵای ئابووری دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا رایگەیاند، بەرپرسانی ئەمریکا هەوڵیان دەدا بەرگری لە باجی نوێی بەرفراوان بکەن کە گێژاوی جیهانی لێکەوتووەتەوە.

هەروەها، کیڤن هاسێت، بەڕێوەبەری ئەنجومەنی ئابووری نیشتمانی ئەمریکا، رەتیکردەوە کە ئەو باجانە بەشێک بن لە ستراتیژیەتی ترەمپ، بۆ داڕمانی بازاڕە داراییەکان بۆ فشارخستنە سەر یەدەگی فیدراڵی ئەمریکا بۆ کەمکردنەوەی رێژەی سوود.













گەلەری