PM:04:28:06/04/2025
1412 جار خوێندراوەتەوە
بانکی رەشید پێدانی قەرز بۆ کڕینی یەکەی بەرهەمهێنانی کارەبا لە وزەی خۆر راگەیاند، هاوکات، وردەکاری پێدانی قەرزەکەی بە رێژەی سودی لە ٪٥ دیاریکردووە.
ئەمڕۆ یەکشەممە ٦ـی نیسانی ٢٠٢٥، بانکی رەشید لە راگەیەندراوێکدا باسی لهوهكردووه، بە پشتبەستن بە رێنماییەکانی محەمەد شیاع سودانی، سەرۆک وەزیرانی عێراق و وەزارەتی دارایی و بانکی ناوهندی رێنماییەکانی پێدانی قەرزی کڕین بۆ یەکەکانی بەرهەمهێنانی کارەبا لە وزەی نوێبوەوە رادەگەیەنێت، قەرز دەدرێت بە سەرجەم هاوڵاتیان لە فەرمانبەران و خەڵکی دیكهش.
ئاماژەی بهوهشكردووه،
لە رێنمایی پێدانی قەرزدا بڕی قەرزەکە دیاریکراوە، کە (٥ -١٠-١٥-٢٠) ملیۆن دیناری
عێراقییە و بۆ ماوەی پێنج ساڵ و بە رێژەی سودی ٥٪ دەبێت.
له راگهیهندراوهكهدا
هاتووه، بڕی قەرزەکە بەو فەرمانبەرانە دەدرێت کە ماستەرکارد بانکەکەیان هەیە،
پێویستە هاوڵاتیان کە فیلێک دەستەبەر بکەن کە مووچەکەی لە بانکی رەشید بێت، بانکی رەشید
داواش لە سەرجەم ئەو کەسانە دەکات کە دەیانەوێت داواکاری پێشکەش بکەن سەردانی لقی
بانکەکە بکەن لە بەغدا و پارێزگاکانی دیكهی عێراق.