PM:02:08:06/04/2025
2188 جار خوێندراوەتەوە
بڕیارە جارێکی تر و لەم هەفتەیە وەزارەتی نەوتی عێراق، وەزارەتی سامان سروشتیەکانی هەرێمی کوردستان و ئەپیکور لەبارەی هەناردەکردنەوەی نەوت کۆببنەوە و وەزیری نەوتی عێراقیش بەشداربێت لە کۆبوونەوەکە.
سەباح سوبحی، ئەندامی لیژنەی نەوت و غازی پەرلەمانی عێراق بە میدیای پارتی وتووە، ئەم هەفتەیە وەزارەتی نەوتی عێراق لەگەڵ وەزارەتی سامان سروشتیەکانی هەرێمی کوردستان و نوێنەری ئەپیکور سەبارەت بە دەستپێکردنەوەی هەناردەی نەوت کۆدەبنەوە.
ئاماژەی بەوەشکردووە، کۆبوونەوەکە بۆ تاوتوێکردنی هەناردەکردنەوەی
نەوتی هەرێمی کوردستانە، نوێنەری ئەپیکوریش بەشدار دەبێت، چونکە ئەوان لە تێچووی
دەرهێنان و هەناردەکردنی نەوت ناڕازین.
ناوبراو باسی لەوەشکردووە، بڕیارە لە کۆبوونەوەکەدا حەیان عەبدولغەنی،
وەزیری نەوتی عێراق بەشداریی بکات.