PM:11:26:05/04/2025
1504 جار خوێندراوەتەوە
تیمی نیشتمانی بۆ پڕۆژەی وزەی خاوێن لە عێراق رایگەیاند، ١٥٠ کۆمپانیای جیهانی ئامادەییان بۆ جێبەجێکردنی پڕۆژەی وزەی خاوێن لە عێراقدا دەربڕیوە.
ئەمڕۆ شەممە ٥ـی نیسانی ٢٠٢٥، نەسیر کەریم، سەرۆکی تیمی نیشتمانی بۆ پڕۆژەی وزەی خاوێنی عێراق رایگەیاند، تاوەکو ئێستا ١٥٠ کۆمپانیای جیهانی ئامادەییان دەربڕیوە بۆ جێبەجێکردنی پڕۆژەی تایبەت بە وزەی خاوێن لە عێراقدا، کە سەرجەم شارو شارۆچکەکانی عێراق دەگرێتەوە.
ئاماژەی بەوەشکرد، تیمی نیشتمانی پلان بۆ
جێبەجێکردنی چەندین پڕۆژەی وزەی خاوێن دادەنێت، کە سەرجەم شارو شارۆچکە و قەزاو
ناحییەکانی عێراق دەگرێتەوە.
ئەوەشی خستەڕوو، پڕۆژەکانی وزەی خاوێن ئاستەنگی
بۆ بودجەی عێراق دروستناکەن چونکە لە رێگای میکانیزمێکی گونجاوەوە جێبەجێدەکرێن و
هەوڵی بەردەوام دەدەن تا وزەی خاوێن بگەیەنن بە هەموو هاوڵاتییەکی عێراق.