PM:08:05:04/04/2025
1200 جار خوێندراوەتەوە
وەزارەتی کشتوکاڵی عێراق رایگەیاند، زیاتر لە ١٣ بەروبومی کشتوکاڵی خۆبژێوییان بەدەستهێناوە و زیادەکەشی هەناردەی بازاڕەکانی کەنداو دەکات.
ئەمڕۆ هەینی ٤ـی نیسانـی ٢٠٢٥، محەممەد خەزائی، وتەبێژی وەزارەتی کشتوکاڵی عێراق ئاماژەی بەوەشکرد، ئەو بەروبومانەی کە زیادەی بەرهەمهێنانیان بەدەستهێناوە بریتین لە تەماتە، پەتاتە، خەیار، پیاز، هەروەز و برنج و ئەو زیادەیەش هەناردەی بازاڕەکانی کەنداو دەکرێت.
هەروەها وتیشی، "بەرهەمی هاوردەکراو لە رێگەی دەروازە فەرمییەکانەوە دەچنە
ژوورەوە و لەلایەن دەزگای ئاسایشی نیشتمانی و گومرگ و پاسەوانی سنوورەوە رێوشوێنی
توندیان بەسەردا دەسەپێنرێت".
هاوکات ئەوەشی خستەڕوو، وەزارەت بەرنامەیەکی ساڵنامەی کشتوکاڵی پەسەند دەکات
لەسەر بنەمای دروستکردنی هاوسەنگی لە نێوان دابینکردن و خواست لەسەر هەموو جۆرە بەروبوومە
کشتوکاڵییەکان، بە ئامانجی پاراستنی نرخێکی جێگیر لە بازاڕە ناوخۆییەکان کە قبوڵکراو
بێت بۆ هەردوو جووتیاران و بەخێوکەران لەلایەک و بەکاربەران لەلایەکی دیکەوە".