سەردێڕ:

بەهۆی باجەکانی ترەمپەوە کۆمپانیای ئەپڵ ٩٪ــی پشکەکانی لەدەستدا

PM:03:28:04/04/2025

4156 جار خوێندراوەتەوە

دوای سەپاندنی رێژەیەکی زۆری باج لەلایەن سەرۆکی ئەمریکاوە بەسەر چەندین وڵات و ناوچە و کۆمپانیای جیهان، زۆرێک لە کۆمپانیا گەورەکان بەشێکی پشکەکانیان لەدەستدا و کەوتنە زەرەرەوە.


ئەمڕۆ هەینی ٤ـی نیسانی ٢٠٢٥، ئاژانسەکانی هەواڵ بڵاویانکردەوە، کۆمپانیای ئەپڵ کە یەکێکە لە گەورەترین کۆمپانیای تەکنەلۆجیای جیهان، بەهۆی سەپاندنی باج لەلایەن سەرۆکی ئەمەریکاوە زیانێکی زۆری بەرکەوتووە.

ئاژانسەکان ئاماژەیان بەوەکردووە، کۆمپانیا ئەمریکییەکە ٩٪ـی پشکەکانی لەدەستداوە و زیاد لە ٣٠٠ ملیار دۆلار زیانی بەرکەوتووە.

هاوکات، هاوشێوەی کۆمپانیای ئەپڵ چەند گەورە کۆمپانیایەکی دیکەش زەرەرمەندی بڕیارەکەی ترەمپ بوون، لەوانەش واڵمارت و نایکی کە دوو کۆمپانیای زەبەلاحی جیهانین.

 













گەلەری