AM:11:32:04/04/2025
1696 جار خوێندراوەتەوە
دوای بڕیارەکەی سەرۆکی ئەمریکا بۆ سەپاندنی باج بەسەر بەشێکی وڵاتانی جیهاندا، چین ئامادەیی دەربڕی لەگەڵ یەکێتی ئەوروپادا کاربکات.
ئەمڕۆ هەینی ٤ـی نیسانی ٢٠٢٥، جێگری وەزیری بازرگانیی چین، لە کۆبوونەوەیەکدا لەگەڵ بەرپرسانی هەنگاریا رایگەیاند، وڵاتەکەی ئامادەیە لەگەڵ یەکێتی ئەوروپا کار بکات بۆ پاراستنی سیستەمێکی بازرگانی هەمەلایەنە بە ئامانجی پاراستنی بازرگانی جیهانیی، ئەوەش دوای سەپاندنی باجی گومرگی ئەمریکا.
ئەم بڕیارەش دوای ئەوە دێت کە دۆناڵد ترەمپی
سەرۆکی ئەمریکا چەندین جار باجی گومرگی بەسەر چیندا سەپاندووە، لە نوێترین
بڕیاریشیدا، واژۆی لەسەر سەپاندنی باجی زیاتری گومرگی بەسەر ١٨٠ وڵات و ناوچەی
جیهاندا کرد.