سەردێڕ:

زیاد جەبار: بەم نزیکانە کۆبوونەوەکانى یەکێتى و پارتى دەستپێدەکەنەوە

PM:04:27:03/04/2025

1256 جار خوێندراوەتەوە

ئەندامێکی سەرکردایەتی یەکێتى رایگەیاند، گفتوگۆکانیان لەگەڵ پارتى بۆ پێکهێنانی حکومەت زۆر باش بەرەو پێشچووە و دەشڵێت، بەمنزیکانە کۆبوونەوەکانى وەفدى دانوستانى یەکێتى و پارتى دەستپێدەکەنەوە.


ئەمڕۆ پێنجشەممە ٣ـی نیسانی ٢٠٢٥، زیاد جەبار، ئەندامى سەرکردایەتیی یەکێتیی لە لێدوانێکدا بۆ رۆژنامەنووسان کە پەیامنێرى ئێن ئاڕ تی تێیدا ئامادەبوو رایگەیاند، دانوستانەکانى نێوان یەکێتى و پارتى لە سێ ئاراستەدایە، یەکێکیان لەسەر شێوازى حکومڕانییە، کە ئەمەیان زۆر باش چووەتە پێش و کۆبوونەوەکان تەواو بوون.

ئاماژەی بەوەشکرد، بەمنزیکانە کۆبوونەوەکانى وەفدى دانوستانى یەکێتى و پارتى دەستپێدەکەنەوە.

باسی لەوەشکرد، گفتوگۆکانیان لەگەڵ پارتى بۆ پێکهێنانی حکومەت زۆر باش چووەتەپێش.

وتیشى، لە یەکێتى هەمووان لە رابردوودا گلەییان لە شێوازى حکومڕانى هەرێم هەبووە، نەک پلە و پۆستەکان، بەڵکو بەردەوام قسەمان لەسەر راستکردنەوەى رێڕەوى حکومڕانى کردووە.













گەلەری