سەردێڕ:

روسیا گفتوگۆکانی لەبارەی ئاگربەستی جەنگی ئۆکرانیاوە وەستاندووە

AM:09:39:02/04/2025

1684 جار خوێندراوەتەوە

بەرپرسێکی باڵای روسیا رایگەیاندووە، پێشنیارەکانی ئەمریکا بۆ ئاگربەستی جەنگ لە ئۆکرانیا لەگەڵ خواستەکانی ئەوان یەکناگرێتەوە بۆیە گفتوگۆکانیان راگرتووە، یەکێتی ئەوروپاش دەڵێت، روسیا ئاگربەستی ناوێت و یاری دەکات.


ئەمڕۆ چوارشەممە ٢ـی نیسانـی ٢٠٢٥، سێرگی ریابکۆڤ، جێگری وەزیری دەرەوەی روسیا دەڵێت، ناتوانن بە مەرجەکانی ئەمریکا رازیبن بۆ ئاگربەستی جەنگ لە ئۆکرانیا، بۆیە لە ئێستادا گفتوگۆکانیان لەبارەی ئاگربەستەوە وەستاندووە.

لەو بارەیەوە کایا کاڵاس، بەرپرسی سیاسەتی دەرەوەی یەکێتی ئەوروپاش ئاماژەی بەوەکرد، روسیا یاری بە هەمووان دەکات و نایەوێت ئاگربەست ئەنجامبدات.

هاوکات ئۆکرانیا باسی لەوەکرد، ئاگربەستێک ئەنجام نادات کە سوپای روسیا نەکشێتەوە لە خاکی ئۆکرانیا و بەو جۆرەش سوود بە ئەوان دەگەیەنێت کە سوپاکانی روسیا بە تەواوی لە وڵاتەکەی بکشێنەوە.

 













گەلەری