PM:10:38:21/03/2025
1620 جار خوێندراوەتەوە
هێرشەکانى ئیسرائیل بۆسەر کەرتى غەزە بەردەوامە، حەماسیش دەڵێت، تاوتوێی پێشنیارێکی ئەمریکا دەکات بۆ درێژکردنەوەى ئاگربەستی غەززە تا مانگی نیسان، ئەوەش بە ئامانجی بەردەوامیدان بە دانوستانەکان بۆ راگەیاندنى ئاگربەستى هەمیشەیی.
ئەمڕۆ هەینی ٢١ـی ئازارـی ٢٠٢٥، ئاژانسی رۆیتەرز لە زاری بەرپرسانی حەماسەوە بڵاوی کردەوە، گروپە چەکدارەکان پێداچوونەوە بە پێشنیازی ئەمریکا بە درێژکردنەوەی قۆناغی یەکەمی ئاگربەستی غەززە دەکەن کە تیایدا ئاگربەست و ئازادکردنی بارمتەکان بەردەوام دەبێت تا دواى مانگی رەمەزان.
هاوکات، ئیسرائیلیش
دەڵین، ئامانجی هێرشەکانی ئەم دوایانە فشارخستنە سەر حەماسە بۆ ئازادکردنی تەواوی
بارمتە ئیسرائیلیەکان و دەشیانەوێت بەشێک لە دانیشتوانى باکوری غەززە رابگوێزن.