سەردێڕ:

ترەمپ جۆرێكی نوێی فڕۆكەی جەنگی وڵاتەكەی ئاشكراکرد

PM:10:17:21/03/2025

3364 جار خوێندراوەتەوە

سەرۆکی ئەمەریکا جۆرێكی نوێی فڕۆكەی جەنگی وڵاتەكەی ئاشكرا دەكات کە نزیکەی پێنج ساڵە بە نهێنی دەفڕێت.


ئەمڕۆ هەینی ٢١ـی ئازارـی ٢٠٢٥، دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا رایگەیاند، لەچوارچێوەی بەهێزكردنی هێزەكانی ئاسمانی و نوێكردنەوەی پڕۆگرامەكان بۆ نەوەی نوێتر، کۆمپانیای "بۆینگ" گرێبەستی بۆ پەرەپێدانی فڕۆکەی جەنگی نەوەی شەشەمی (F-47) بۆ هێزی ئاسمانی ئەمەریکا بەدەستهێناوە.

ئاماژەی بەوەشکرد، ئاشكراكردنی بەرهەمهێنانی فڕۆكە نوێكە، دوای چەند مانگێک لە نادڵنیایی پەرەپێدانی بەرنامەکە دێت، چونكە ئاڵنگارییەكانی بەردەم بودجەی وڵات و گۆڕانكاری لە گنگترین پێداویستییەكانی بەرگری وایكردوە كە پێداچونەوەیەكی گشتگیر بكرێت پاشان بتوانرێت بڕیای كۆتایی لەسەر بدرێت.

باسی لەوەشکرد، بۆ تاقیكردنەوە فڕۆکەی جەنگی نەوەی شەشەمی (F-47) نزیکەی پێنج ساڵە بە نهێنی دەفڕێت.

هەروەها، بە پێشکەوتوترین فڕۆکە مێژوی ویلایەتە یەكگرتوەكانی ئەمەریکا دادەنرێت، كە توانای پێشکەوتوی لە خۆحەشاردان و هەڵگرتنی چەک و زیرەکی دەستکردی هەیە.












گەلەری