سەردێڕ:

چەند حاڵەتێکی نەخۆشی تەبەق لە سێ کێڵگەی سلۆڤکیا تۆمارکران

PM:09:02:21/03/2025

1128 جار خوێندراوەتەوە

وەزیری کشتوکاڵی سلۆڤاکیا رایگەیاند، چەند حاڵەتێکی نەخۆشی تەبەق لە کێڵگەکانی سلۆڤاکیا تۆمارکراون ماوەی نیو سەدە بوو هیچ حاڵەتێکی لەو نەخۆشییە لە وڵاتەکەیاندا تۆمارنەکرابوو.


ئەمڕۆ هەینی ٢١ـی ئازارـی ٢٠٢٥، وەزیری کشتوکاڵی سلۆڤاکیا رایگەیاند، حاڵەتی تووشبوون بە نەخۆشییەکانی تەبەق لە سێ کێڵگەی باشووری وڵاتەکەدا دەستنیشانکراوە.

ئاماژەی بەوەشکرد، نەخۆشییەکە هیچ مەترسییەک بۆ مرۆڤ دروست ناکات بەڵکو دەبێتە هۆی تا و تاڵە مووی دەم لە ئاژەڵندا وەک بەراز و مەڕ و بزندا و زۆرجار بڵاوبوونەوەی نەخۆشییەکە دەبێتە هۆی سنووردارکردنی بازرگانی.













گەلەری