PM:08:14:21/03/2025
4696 جار خوێندراوەتەوە
سەرۆکی حکومەتی حکومەتی کاربەڕێکەر و راوێژکاری ئاسایشی نیشتمانیی ئەمریکا پەیوەندییەكی تەلەفۆنیان ئەنجامدا و لەبارەی هەناردەکردنەوەی نەوتی هەرێم لە نزیکترین کاتدا و پێکهێنانی کابینەی نوێی حکومەتی هەرێم گفتوگۆیان كرد.
ئەمڕۆ هەینی ٢١ـی ئازارـی ٢٠٢٥، مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی کاربەڕێکەر و و مایکل واڵتز، راوێژکاری ئاسایشی نیشتمانیی ئەمریکا پەیوەندییەكی تەلەفونیان ئەنجامدا گفتوگۆیان لەبارەی پەرەپێدانی زیاتری پەیوەندییەکانی هەرێم و عێراق لەگەڵ ئەمریکا کرد.
هەروەها، هەردوولا هاوڕابون لەسەر پێویستی
پێکهێنانی کابینەی نوێی حکومەتی هەرێم لە زوترین کاتدا.
هاوکات، دوپاتیانکردەوە کە پێویستە لە نزیکترین
کاتدا، هەناردەکردنەوەی نەوتی هەرێم دەستپێبکاتەوە.