سەردێڕ:

دژە تیرۆری عێراق لە سلێمانی و سەڵاحەدین دوو تیرۆرست دەستگیردەکەن

PM:08:02:21/03/2025

1104 جار خوێندراوەتەوە

دژە تیرۆری عێراق دەستگیرکردنی دوو تیرۆریستیان لە سلێمانی و سەڵاحەدین راگەیاند.


ئەمڕۆ هەینی ٢١ـی ئازارـی ٢٠٢٥، دەزگای دژە تیرۆری عێراق رایگەیاند، بە هاوکاری بەرێوەبەرایەتی ئۆپراسیۆنەکانی ئاسایشی هەرێمی کوردستان توانیویانە تیرۆریستێک لە پارێزگای سلێمانی دەستگیر بکات.

ئاماژەی بەوەشکرد، هێزێكی دەزگاكە بە هەماهەنگی لەگەڵ دەزگای هەواڵگری و كاروباری فیدراڵی، توانی تیرۆریستێك لە پارێزگای سەڵاحەدین دەستگیربكات، كە لە پێگەیەكی سەربازی بەناو ویلایەتی كەركوك كاری دەكرد.













گەلەری