سەردێڕ:

بافڵ تاڵەبانی: هیوادارم ئەم نەورۆزە ببێتە هۆی ئاشتی و پشتگیریکردنی دۆزی کورد

PM:07:44:21/03/2025

788 جار خوێندراوەتەوە

سەرۆکی یەکێتی رایگەیاند، بەبۆنەی جەژنی نەورۆزەوە پیرۆزبایی گەرم لە کوردستانیانی خۆشەویست دەکەم و هیوای ئاشتی و ئارامی و شادمانیی بۆ هەمووان دەخوازم.


ئەمڕۆ هەینی ٢١ـی ئازارـی ٢٠٢٥، بافڵ تاڵەبانی، سەرۆکی یەکێتی رایگەیاند، نەورۆز پەیامی نوێبوونەوە، تەبایی، پێکەوەیی، برایەتی و یەکڕیزیی کوردایەتییە بۆ گەیشتن بە ئازادی و سەربەخۆیی.

ئاماژەی بەوەشکرد، هیوادارم ئەم نەورۆزە ببێتە هۆی ئاشتی، سەرخستن و پشتگیریکردنی دۆزی کورد لە هەموو شوێنێک، میلـلەتی کورد شایستەی ژیانێکی شەرەفمەندانەیە، با هەموومان پێکەوە شان بە شان هەوڵبدەین و کاربکەین بۆ ئاشتی هەمیشەیی بۆ گەلی کورد و سەرفرازیی بۆ کوردستان.













گەلەری