سەردێڕ:

بەهۆی کڕینی نەوت لە ئێرانەوە ئەمریکا سزای پاڵاوگەی نەوتی چین دەدا

PM:07:05:21/03/2025

1044 جار خوێندراوەتەوە

وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا رایگەیاند، سزای بەسەر وێستگەی پاڵاوگەی نەوتی چین بە هۆی کڕینی نەوتی خاوی ئێرانەوە سەپاندووە.


ئەمڕۆ هەینی ٢١ـی ئازارـی ٢٠٢٥، وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا، له به یاننامەیەکدا ئاماژەی بە وەدا که سیاسەتی زۆرترین فشار لەسەر ئێران به واتای به دواداچوونەوەی پێشلکاریەکانن.

هەروەها، ئاژانسی رۆیتەرز رایگەیاند، بازرگانان دەڵێن سزا نوێیەکانی ئەمریکا بۆ هاوردەکردنی نەوتی ئێرانی لەلایەن چینەوە خاو دەبێتەوە، بەڵام راناگیرێت.

ئاماژەی بەوەشکرد، پێشبینی دەکرێت لەماوەیەکی نزیکدا ناردنی نەوتی ئێران بۆ چین کەمببێتەوە، ئەوەش دوای سزا نوێیەکانی ئەمریکا بۆ سەر پاڵاوگە و کەشتییە نەوتهەڵگرەکان، ئەمەش دەبێتە هۆی بەرزبوونەوەی تێچووی گواستنەوەی نەوت.













گەلەری