PM:05:37:21/03/2025
1608 جار خوێندراوەتەوە
سەرۆک کۆماری تورکیا رایگەیاند، پێشنیار دەکات رۆژی ٢١ـی ئازار بە پشووی بەهار و برایەتی لە وڵاتەكەی دیاری بكرێت و ئامادەیە وەک سەرۆک کۆمار پێشنیارەکە بخاتە بەردەم پەرلەمان.
ئەمڕۆ هەینی ٢١ـی ئازارـی ٢٠٢٥، لە میانەی وتارێكدا بە بۆنەی نەورۆزەوە لە شاری ئیستەنبوڵ، رەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆک کۆماری تورکیا رایگەیاند، پیرۆزبایی نەورۆز لە هەمووان دەكام و پێشنیار دەکام، رۆژی ٢١ـی ئازار بە پشوی بەهار و برایەتی لە توركیا دیاری بكرێت.
ئاماژەی
بەوەشکرد، هیوادارم نەورۆز ببێتە هۆی ئاشتی و ئارامی بۆ وڵات هەموومان
پێکەوە ئەو هەنگاوە دەنێن و کاری لەسەر دەکەین. وتیشی، ئەوانەی بڕوایان بە نەورۆز هەیە هەرگیز
ناڕوخێن.
باسی
لەوەشکرد، ئێمە لەسەر پێی خۆمان دەوەستین و هەرگیز کۆڵ نادەین، ئەو پەیامەی کە لە
نەورۆزدا هەیە پێویستە بەرەو پێشی ببەین.