سەردێڕ:

مەسعود بارزانی: پشتیوانیی پڕۆسەی ئاشتین لە تورکیا و هیوادارین ئۆجەلان ئازاد بکرێت

PM:05:08:21/03/2025

1044 جار خوێندراوەتەوە

سەرۆکی پارتی رایگەیاند، پشتیوانیی پرۆسەی ئاشتی و چارەسەری لە توركیاین و هیوادارین لە کاتێکی نزیکدا، عەبدولڵا ئۆجەلان ئازاد بکرێت.


ئەمڕۆ هەینی ٢١ـی ئازاری ٢٠٢٥، مەسعود بارزانی، سەرۆکی پارتی رایگەیاند، نەورۆز بۆ گەلی كوردستان، بەهار و نوێبوونەوە و رۆشنایی و ئازادیە، پیرۆزبایی لە هەموو ئەو نەتەوانە دەكەم كە نەورۆز بەشێكە لە مێژوو و كولتوور و دابونەریتیان.

ئاماژەی بەوەشکرد، پیرۆزبایی نەورۆز لە رەوەندی كوردی و لەو ملیۆنان كوردە بكەم كە بە هەستێكی بەرزەوە، دوور لە خاكی نیشتمانتان جەژنی نەورۆز بە بەرزی رادەگرن و بەهاكانی نەورۆز بە هەموو جیهاندا بڵاو دەكەنەوە، پێیان دەڵێم كە ئێوە هەمیشە لە هزر و ویژدانی ئێمەدان و خۆشی و جەژنەكانتان درێژكراوەی خۆشی و جەژنەكانی ئێمەیە.

باسی لەوەشکرد، پشتیوانیی پرۆسەی ئاشتی و چارەسەری لە توركیاین و هیوادارین لە کاتێکی نزیکدا، عەبدولڵا ئۆجەلان ئازاد بکرێت و ئاشتی، بە تاكە رێگەی راست و دروستی تێپەڕاندنی كێشەكان دەزانین.













گەلەری