PM:11:18:20/03/2025
1576 جار خوێندراوەتەوە
ئاژانسی رۆیتەرز رایگەیاند، لە هێرشی ئاسمانی ئیسرائیلدا بۆ سەر غەززە ٤٨ کەس گیانیان لەدەستداوە.
ئەمڕۆ پێنجشەممە ٢٠ـی ئازاری ٢٠٢٥، ئاژانسی هەواڵی رۆیتەرز بڵاویکردەوە، سوپای ئیسرائیل زنجیرەیەک هێرشی ئاسمانی کردووەتە سەر سەرتاسەری کەرتی غەززە، ئەمەش وەک فشارێک بۆ سەر حەماس دوای ئەوەی دانوستانەکان بۆ ئازادکردنی بارمتە رفێندراوەکان نەگەشتنە ئەنجام.
وەزارەتی
تەندروستی فەڵەستینیش رایگەیاند، لە ماوەی ٤٨ کاتژمێردا ٧١٠ کەس لە ئەنجامی هێرشە
ئاسمانییەکانی ئیسرائیل کوژراون، زیاد لە ٩٠٠ هاوڵاتی دیکەش بە برینداری گەیەنراونەتە
نەخۆشخانەکان.