PM:10:34:20/03/2025
1416 جار خوێندراوەتەوە
نوسینگەی سەرۆک وەزیرانی عێراق رایگەیاند، لە چوارچێوەی کارەکانیدا بۆ زیادکردنی وزەی پاک و زیادکردنی کارەبا، سودانی بڕیاری دەستبەکاربوونی پڕۆژەیەکی بەرهەمهێنانی کارەبا لە گۆڕینى پاشماوەکانەوە دەرکردووە.
ئەمڕۆ پێنجشەممە ٢٠ـی ئازاری ٢٠٢٥، نوسینگەی محەمەد شیاع سودانی، سەرۆک وەزیرانی عێراق لە راگەیەندراوێکدا ئاماژەی بەوەکرد، هاتووە ئەمە یەکەم پڕۆژەیە لەو جۆرە و دەکەوێتە باشووری رۆژهەڵاتی بەغدا لە ناوچەی نەهرەوان و توانای بەرهەمهێنانی ١٠٠ مێگاوات کارەبای هەیە لەرێگەی سوتاندنی پاشماوەوە بە کوالیتیی بەرز.
باسی
لەوەشکرد، ئەم کارانە بە مەبەستی کەمکردنەوەی پاشماوەکان و دووبارە بەکارهێنانەوەیانە
بەشێوەیەک کە بتوانرێت سوودی لێببینرێت و هاوکات بە مەبەستی هەمەجۆرکردنی شێوازەکانی
بەرهەمهێنانی کارەبایە لە عێراق.
دەشڵێت،
پارێزگاری شارەکانی تریش راسپێردراون بۆ دووبارەکردنەوەی هەمان پڕۆژە لە شارەکانیان.