PM:09:34:20/03/2025
1548 جار خوێندراوەتەوە
وتەبێژی فەرماندەی گشتی هێزە چەکدارەکانی عێراق رایگەیاند، ئەو هەواڵانە رەتدەکەینەوە کە باس لە بوونی بڕیارێک دەکەن لە حکومەتی عێراقەوە بۆ پێکهێنانی شانەی قەیرانی ئەمنی بۆ مەبەستی پێشهاتەکان و کۆنترۆڵکردنی سنوورەکانی عێراق و سوریا.
ئەمڕۆ پێنجشەممە ٢٠ـی ئازاری ٢٠٢٥، سەباح نوعمان، وتەبێژی فەرماندەی گشتی هێزە چەکدارەکانی عێراق رایگەیاند، هەندێک پێگە لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان و ماڵپەڕەکانى هەواڵ، هەواڵێکان بڵاوکردووەتەوە سەبارەت بە (بوونی بڕیارێک لە حکومەتی عێراقەوە بۆ پێکهێنانی شانەی قەیرانی ئەمنی بە سەرۆکایەتی محەمەد شیاع سودانی، سەرۆک وەزیرانی عێراق.
ئاماژەی
بەوەکرد، ئەوان ئەو هەواڵە رەتدەکەنەوە و جەخت لەسەر ئەوە دەکەنەوە کە پێویستە هەواڵەکان
تەنیا لە سەرچاوە فەرمییەکانەوە وەربگیرێن و دووربکەونەوە لە جۆرە پروپاگەندانە.
هاوکات،
جەخت دەکەنەوە لەسەر راسپاردەکانی سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق ، فەرماندەی
گشتی هێزە چەکدارەکانی عێراق بۆ دەستەی راگەیاندن و پەیوەندییەکان، بۆ گرتنەبەری رێوشوێنی
یاسایی پێویست بەرامبەر ئەو کەناڵە ئاسمانی و ئاژانسانەی هەواڵ، کە بە ئەنقەست هەواڵی
چەواشەکارانە بڵاودەکەنەوە.