سەردێڕ:

مەزڵوم عەبدی: نەورۆز دەبێتە سیمبولی یەکگرتویی هێزە کوردییەکان

PM:08:35:20/03/2025

5148 جار خوێندراوەتەوە

فەرماندەی گشتی هێزەكانی سوریای دیموكرات پیرۆزبایی جەژنی نەورۆز لە گەلی کورد دەکات و دەڵێت، ئەم نەورۆزە دەبێتە سیمبولی یەکگرتوویی هێزە کوردییەکان لە سوریا.


ئەمڕۆ ٢٠ـی ئازاری ٢٠٢٥، مەزڵوم عەبدی، فەرماندەی گشتی هێزەكانی سوریای دیموكرات (هەسەدە) لە تۆڕی كۆمەڵایەتی ئێکس پەیامێكی بڵاوكردووەتەوە كە تیایدا هاتووە، پیرۆزبایی نەورۆزی ساڵی ٢٠٢٥ لە گەلی کورد لە سوریا و جیهان دەکات، هەروەها جارێکی دیكە لە دڵەوە پیرۆزبایی خۆی ئاراستەی هێزەکانی هەسەدە، ئەندامانی ئاسایش، هێزەکانی پاراستنی خۆسەر و کەسوکاری شەهیدان دەکات.

فەرماندەی گشتی هێزەكانی هەسەدە نوسیویەتی، ئەم نەورۆزە دەبێت بە سیمبول یەکگرتوویی هێزە کوردییەکانی رۆژئاوای کوردستان.

ئاماژەی بۆ ئەوەشكردووە، هەموو پێکهاتەکانی سوریا بە عەرەب، کورد، سریانی، تورکمان، ئاشووری، ئەرمەنی، پارێزگاری لە دەستکەوتەکانی خۆیان دەكەن، ئەمە جگە لەئەوەی كە لە سوریای نوێدا شوێن و پێگەی خۆیان مسۆگەر دەکەن.













گەلەری