PM:07:43:20/03/2025
2000 جار خوێندراوەتەوە
حه‌ج و عومره‌ی هه‌رێم بڵاویكردەوە، مه‌رجی ته‌مه‌ن به‌سه‌ر حاجیاندا جێبه‌جێ ده‌كرێت و ئه‌و حاجیانه‌ی كه ته‌مه‌نیان له سه‌رووی ٧٠ ساڵییه‌وه، له كۆی گشتی حاجیانی عیراق رێگه به له ٧٪ـیان ده‌درێت حه‌ج بكه‌ن.
ئەمڕۆ پێنجشەممە ٢٠ـی ئازاری ٢٠٢٥، به‌رێوه‌به‌رایه‌تی گشتی حه‌ج و عومره‌ی هەرێمی كوردستان رایگەیاند، ده‌سته‌ی باڵای حه‌ج و عومره‌ی عیراقی، لەڕۆژی سێشه‌ممهی رابردوو نوسراوێكی ئاڕاسته‌ی به‌رێوه‌به‌رایه‌تییەكەیان كردووه كە بەپشت به‌ستن به‌رێنماییه‌كانی سعودیه داوا ده‌كات، مه‌رجی ته‌مه‌ن له پرۆسه‌ی حه‌جی ئه‌مساڵ به‌سه‌ر حاجیاندا جێ به‌جێ بكات به‌جۆرێك ئه‌و حاجیانه‌ی كه ته‌مه‌نیان له سه‌روی حه‌فتا ساڵییه‌وه رێگه به‌له ٧٪ـیان بدرێت فەریزەی حه‌ج بەجێبهێنن.
ئاماژەی بەوەشکرد، لە نوسراوه‌كه‌دا بەغدا داوا
له‌به‌رێوه‌به‌رایه‌تی گشتی حه‌ج و عومره‌ی كوردستان و سەرجەم پارێزگاكانی
دیكه‌ی عیراق ده‌كات، ده‌ست به‌جێبه‌جێ كردنی رێنماییه‌كانی سعودیه بكەن و له
ماوه‌یه‌كی دیاریكراو كه ده‌بێت و تا رۆژی پێنجشه‌ممه‌ی داهاتوو ٢٧ـی ئەم مانگە
مامەڵەكان ته‌واو بكرێن
باسی لەوەشکرد، له نوسراوه‌كه‌ی حه‌ج و عومره‌ی
عیراقدا هاتووه، ئه‌و كه‌سانه‌ی لە پشكی هه‌رێمی كوردستان رێگەیان پێدەدرێت و له
سه‌روی حه‌فتا ساڵییه‌وه‌ن ته‌نها ٣٥٨ كه‌سن و ئه‌وانی دیكە بەناچاری دوا
دەخرێن بۆ حەجی ساڵی ٢٠٢٦.