PM:04:24:20/03/2025
940 جار خوێندراوەتەوە
سەرۆکی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، "پیرۆزبایی جەژنی نەورۆز لە ته‌واوى نه‌ته‌وه‌ى كورد و هه‌ر كوردێك له هه‌ر كوێى جيهان بێت دەکەم"، دەشڵێت، ئاشتی و ئاشتيخوازى بۆ کورد و گه‌لى كوردستان گەورەترین هێز و باشترین رێبازە.
ئەمڕۆ پێنجشەممە ٢٠ـی ئازاری ٢٠٢٥، نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان پەیامێکی بڵاوکردەوە، جه‌ژنى نه‌ورۆز له كاتێكدا دێته‌وه كه ناوچه‌كه و جيهانيش له دۆخێكى هه‌ستياردان، تێپه‌ڕاندنی سه‌ركه‌وتووانه‌ى ئه‌و ئاڵنگارییانه‌ی رووبه‌ڕوویان ده‌بنه‌وه، پێویستی به كاری هاوبه‌ش و گفتوگۆى بنیاتنه‌رى لايه‌نه سياسييه‌كان و پێكهاته‌كانه له ناوخۆی هه‌رێمى كوردستان و له‌گه‌ڵ به‌غدا.
ئاماژەی بەوەکرد، نه‌ورۆز هێمای ئازادی و
نوێبوونه‌وه و ژيانه‌وه‌يه، جه‌ژنی هيوا و ئیراده و هه‌ستانه‌وه و خۆڕاگری و
تێڕوانینه بۆ داهاتوویه‌كی باشتر، هه‌روه‌ك چۆن مه‌شخه‌ڵی نه‌ورۆز به درێژایيی
مێژوو سه‌رچاوه‌ی ئیلهام بووه بۆ گه‌لی كوردستان، ئه‌مڕۆش بانگه‌وازێكی نوێیه بۆ
یه‌كڕیزی و لێكگه‌يشتن و هاوكاری له‌پێناو پاراستنی ماف و ده‌ستكه‌وته ده‌ستوورییه‌كان
و فيدراڵى و قه‌واره‌ی سیاسيی هه‌رێمی كوردستاندا.