سەردێڕ:

ئامادەکارییەکان بۆ جەژنی نەورۆز لە شار و شارۆچکەکانی هەرێم کراوە

PM:02:37:20/03/2025

876 جار خوێندراوەتەوە

ئامادەکارییەکانی یادی جەژنی نەورۆز لە شار و شارۆچکە جیاوازەکانی هەرێم بەردەوامە، بڕیاریشە ئاگری نەورۆز لە شار و شارۆچکەکان بکرێتەوە.


ئەمڕۆ پێنجشەممە ٢٠ـی ئازارـی ٢٠٢٥، بڕیارە لە هەولێر لەسەر قەڵا ئاگری نەورۆز بکرێتەوە. هاوکات، لە سلێمانیش لە چاڤی لاند، هەموو ئامادەکارییەکانی یادی جەژنی نەورۆز تەواوکراون و هاوڵاتیانیش دەتوانن سەردانی چاڤی لاند بکەن و بەشداربن لە یادەکەدا.

هاوکات، لە سەرجەم شار و شارۆچکەکانی دیکەی هەرێمی کوردستانیش ئامادەکارییەکانی یادی نەورۆز تەواو کراون.













گەلەری